وێنه‌ی ئه‌و یه‌خته‌ی به 35 كۆچبه‌ره‌وه نقووم بوو
بۆ 6 كه‌س كراوه كه‌چی 35 كۆچبه‌ریان سه‌رخستووه

K24 - هه‌ولێر:
وێنەی ئەو یەختەی بە 35 پەنابەرەوە لە دەریایی ئیجەدا نقوم بوو بڵاوده‌بێته‌وه، كه له رووداوه‌كه له‌و 35 كۆچبه‌ره ته‌نها یه‌ك ژن رزگاری بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، ته‌رمی ته‌نها 8 كۆچبه‌ر له‌ناو ده‌ریا ده‌رهێنراوه، 26ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن و رزگاربووێكیش، كه ژنه، گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و یه‌خته، جێگه‌ی ته‌نها 4 بۆ 6 كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییه‌كان، 35 كۆچبه‌ریان سه‌رخستووه، بۆیه به‌رگه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای ئیجه‌ی نه‌گرتووه و نقووم بووه.
ئه‌مڕۆش تەرمی چوار لەو هاووڵاتییانەی لە رووداوه‌كه‌دا خنکان، له رێگه‌ی دەروازەی ئیبراھیم خەلیله‌وه، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئیسلام زاخۆیی، پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند: "شەوی رابردوو تەرمی چوار لەو هاووڵاتییانەی لە دەریای ئیجە خنکابوون بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکراون، كەمێك پێش ئێستا لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەرمەکان گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان".
گوتیشی: "3 لەو هاووڵاتییانەی لە دەریاچەی ئیجە خنکاون، خەڵکی زاخۆن و یەکێکیشان خەڵکی شاری دهۆکە. لەنێو ئەو هاووڵاتییانەی خنکاون 11 کەسیان خەڵکی زاخۆن و 8 کەسی دیکەشیان خەڵکی باتیڤای سنووری پارێزگای دهۆکن".
ئەوەشی خستەڕوو: "یەكێك لە رزگاربووەكانی ئەو رووداوە كە ژنە لەگەڵ تەرمەكان گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان".

ئ. م