ئێران ناردنی چەند بەرھەمێك بۆ ھەرێمی كوردستان قەدەخە دەكات
رێگەنادرێت گەشتیارانیش كەلوپەل لەگەڵ خۆیان بێنن
K24 - چۆمان
دوای سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مەریكا بەسەرئێران، كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین رێگای گرتووەته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریكانی سزا ئابورییه‌كان، یه‌كێك له‌و رێگایانه قه‌ده‌خه‌كردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته خۆراكییه‌كانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەكەی، ئه‌مه‌ش بووەته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شتیاران كاتێك له ئێران ده‌گه‌ڕینه‌وه یان لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێنه هه‌رێمی كوردستان.
ره‌سوڵ ره‌سوڵی، خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستانە و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌شاری شنۆی رۆژهه‌ڵات هاتووەته باشووری كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌شته‌كانی رابردووی، ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ستی خاڵی له‌دیاری هاتوون، ئەو بە كوردستان24 گوت: "رێگەنادرێت شت بھێندرێتەوە دەرەوەی ئێران، ھۆكارەكەشی ئەوە فشارەیە كە لە رووی ئابوورییەوە لەسەر خەڵكی ئێرانە، لەبەر ئەوە بە دەست بەتاڵی ھاتووینەتە دیوی ھەرێمی كوردستان".
رێگریكردن له هێنانی كاڵا و به‌تایبه‌تی شیرینی و پێكهاته خوارده‌مه‌نییه‌كان بووەته كێشه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئەو كەسانەی له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان یان له رۆژهه‌ڵاته‌وه سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن. بۆیه به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردندان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران.
ده‌رسیم ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا وەك جاران ئێران رێگەنادات گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان و عێراق لەكاتی گەڕانەوەیان لە ئێران كەلوپەل لەگەڵ خۆیان بێنن، وەك پەیوەندییەكانی حاجی ئۆمەران لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، بۆ ئەم مەبەستە چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردووە".
ھ.م