به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر پڕوپاگه‌نده‌يه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له هه‌ولێر دووره له راستييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر، تارق نورى رايگه‌ياند، پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له هه‌ولێر دووره له راستييه‌وه.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، تارق نورى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هه‌فته‌نامه‌يه‌كى سه‌ر به گرووپى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، هه‌واڵێكى چه‌واشه‌كارانه و پڕوپاگه‌نده‌يى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوايه ژماره‌يه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى له هه‌ولێر به هۆى تێوه‌گلانيان له پرسێكى بوارى نه‌وت ده‌ستگيركراون، به‌ڵام سه‌ر له به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌يه.
گوتيشى: ته‌نيا يه‌ك ئه‌فسه‌رى ئه‌منى به پله‌ى نه‌قيب به هۆى بوونى گومانێكى بچووكه‌وه بانگ كراوه بۆ لێكۆڵينه‌وه و ئاسايش سووره له‌سه‌ر پاراستنى موڵك و ماڵى گشتيى و هه‌موو هاووڵاتيانى كوردستانيش ئه‌و راستييه ده‌زانن.
ئ.ر