له هه‌ولێر و دهۆك.. ته‌نيا له‌م مانگه‌دا زياتر له سه‌د كيلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه
ته‌نيا له شارۆچكه‌ى سۆران توانراوه ده‌ستبه‌سه‌ر زياتر له 20 كيلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ردا بگيرێت
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی گشتيی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتی لە راگەيهندراوێکدا، دەستگیرکردنی 13 کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای هەولێر و دهۆک راگەیاند، کە لەناویاندا دوو کەسی بیانی هەن.
به گوێره‌ى راگهيهندراوهكه:
رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌ر، لە شاری هەولێر توانراوه، دەستبەسەر 850 گرام شیشە، 2 هه‌زار و 300 شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ دا بگيرێت و 3 تاوانباریش دەستگیربکرێن.

رۆژى 4ى ئۆكتۆبه‌ر هێزەکانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی شارۆچکەی سۆران دەستیانبەسەر 5 کیلۆگرام تلیاک گرتووە و کەسێکیشیان بەوتۆمەتە دەستگیرکردووە.

رۆژى 11ى ئۆكتۆبه‌ر بنکەی ماددە هۆشبەرەکانی دهۆک 50 کیلۆگرام هێرۆینیان دەستبەسەردا گرتووە و دووکەسیشیان دەستگیرکردووە.

هه‌روه‌ها له 17ى ئۆكتۆبه‌ردا لەلایەن بنکەی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانراوە دەستبەسەر 7 کیلۆگرام و دووسەد گرام تلیاک بگیرێت و 3 کەسیش دەستگیربکرێت.

لە19ى ئۆكتۆبهريشدا لە شاری هەولێر هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەر بڕی 30 کیلۆگرام هێرۆین گرتووە و دوو کەسیشیان دەستگیرکردووە.

لە 20ى ئۆكتۆبهريشدا لە شارۆچکەی سۆران دەستبەسەر 8 کیلۆگرام تلیاک گیراوە و 2 کەسیش دەستگیرکراوە.