له باشوورى كهركووك مووشهكى درووستكراوى 2018 گهيشتووهته دهست داعش
لەسنووری باشووری کەرکووک چەکدارانی داعش وەک شانەی دەست وەشێن و گروپی چەکدار دەردەکەون
K24 – كهركووك:
به گوێرهى بهدواداچوونێكى ميديايى كوردستان24، بۆ ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی، دهركهوتووه، مووشەکێکی دژە فڕۆکە و چەکی قورس کە مێژووی درووستکردنەکەی تازەیە گەیشتووەته دهست چەکدارانی داعش، واتا ئەوەی کە لەبارەی مەترسییەکانی داعشەوە پێشووتر دەوترا لەباشووری کەرکووک، ئێستا بەرپرسە ئەمنيیەکانی عێراق دەیڵێن.

ئێستا زیاتر لەسنووری باشووری کەرکووک چەکدارانی داعش وەک شانەی دەست وەشێن و گروپی چەکدار دەردەکەون، ناوبەناویش دێنە سەر رێگای کەرکووک بەغدا و دەستیان بەکێ بگات دەیکوژن، بەپێی ئاماری دەزگا ئەمنیەکان لە 6 مانگدا لەحەویجە و دەوروبەری 40 هاووڵاتیان کوشتووە.
