بەشیر حەداد: لە دوو رۆژی داھاتوودا كابینەی حكوومەت پێشكەش بە پەرلەمان دەكرێت
"لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە تەنیا چەند وەزارەتێک پێشکەشی پەرلەمان بکرێت"
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لە دوو رۆژی داھاتوودا كابینەی حكوومەتی عێراق پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق دەكرێت.
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی، کابینەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق دەکات".
روونیكردەوە: "لە قۆناخی یەکەمدا عادل عەبدولمەهدی، تەنیا چەند وەزارەتێك پێشکەشی پەرلەمان دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا: "لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە تەنیا چەند وەزارەتێک پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، بۆیەش هەوڵدەدەن کابینەکە بەتەواوی پێشکەش بکرێت".
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا كابینەی نوێی حكوومەتی پێكنەھێندراوە.