ته‌رمى پاسه‌وانێكى سه‌دام حوسێن له توركيا دۆزرايه‌وه
تا ئێستا هۆكارى مردنى ئه‌و پاسه‌وانه‌ى سه‌دام نه‌زانراوه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌واڵى مردنى يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراقيان له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ويلايه‌تى شانلى ئورفا بڵاوكرده‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، كه‌سوكارى ته‌رمى عه‌لى عه‌دنان جيرى شمائيل (68 ساڵ)يان له ماڵه‌كه‌ى خۆى له شانلى ئورفا دۆزيوه‌ته‌وه و پۆليسيان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى توركيا، تا ئێستا هۆكارى مردنى ئه‌و پاسه‌وانه‌ى سه‌دام نه‌زانراوه و لايه‌نه ئه‌منييه‌كان چاوه‌ڕوانى راپۆرتى توێكارى پزيشكى داد ده‌كه‌ن.
دواى له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێن له 2006دا، ئه‌و پاسه‌وانه‌ى سه‌دام روويكردووه‌ته توركيا و داواى مافى مانه‌وه‌ى له‌و وڵاته كردووه.