باڵه‌خانه‌ى سى ئێن ئێن چۆڵكرا و ته‌نى نامۆ ئاراسته‌ى كۆشكى سپى و ماڵى ئۆباما و كلينتۆن كراوون
رێگريان له ته‌نێكى ديكه‌ى نامۆ كردووه، كه ئاراسته‌ى كۆشكى سپى كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئهسۆشێيتدپرێس، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له سندوقى پۆسته‌ى بيل كلينتۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ى هيلارى كلينتۆن بۆمبێك دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له سه‌رچاوه‌يه‌كى راژه‌ى نهێنى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاويكرده‌وه، رێگرى له ته‌نێكى نامۆ كراوه كه ره‌وانه‌ى ماڵى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ريكا باراك ئۆباما كراوه.
رۆيته‌رز باسى له‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منييه‌كان رێگريان له ته‌نێكى ديكه‌ى نامۆ كردووه، كه ئاراسته‌ى كۆشكى سپى كراوه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، هێزه ئه‌منييه‌كان، سه‌نته‌رى تايم وارنهريان له نيويۆرك چۆڵكرد، كه تۆڕى هه‌واڵيى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ريكى و ژماره‌يه‌ك ده‌زگاى ميديايى ديكه‌ى تێدايه.