عادل عه‌بدولمه‌هدى ناوى كانديدانى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌خاته‌ڕوو

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستيپێكرد

K24 – به‌غدا:

به‌ مه‌به‌ستى په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و متمانه‌دان به‌ حكومه‌تى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بوونى 220 نوێنه‌ر ده‌ستيپێكرد.

سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، دواى كردنه‌وه‌ى دانيشتنه‌كه‌، داواى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد، كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات و ناوى كانديدى وه‌زاره‌ته‌كان بخوێنێته‌وه‌.

پێشتر سه‌باره‌ت به‌ كانديده‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئارام باڵه‌ته‌ى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، بۆ وه‌زاره‌تى دارايى، فوئاد حوسێن و بۆ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نيشته‌جێكردن، به‌نگين رێكانى و بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌وزاد هادى كانديد كراوون.

روونيشيكرده‌وه‌، پشكى كورد چوار وه‌زاره‌ت بووه‌ و سێيان به‌ر پارتى كه‌وتوون و يه‌كێكيشيان مابوويه‌وه‌ له‌ نێوان يه‌كێتى و گۆڕاندا و دواجار به‌ر يه‌كێتى كه‌وت.

رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.