عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌يه‌وێت 120 لاپه‌ڕه بخوێنێته‌وه
دژى ئه‌وه‌ن عه‌بدولمه‌هدى سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌ى كارنامه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه
K24 – به‌غدا:
كاتژمێر 9ى ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ متمانه به‌خشين به كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق ده‌ستيپێكرد و عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت به‌رنامه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ نوێنه‌ران ده‌خوێنێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24 له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، شڤان جه‌بارى، رايگه‌ياند، عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌يه‌وێت 120 لاپه‌ڕه‌ى به‌رنامه‌ى كارى كابينه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه.
گوتيشى: ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى دانيشتنه‌كه و دژى ئه‌وه‌ن عه‌بدولمه‌هدى سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌ى كارنامه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه.
هاوكات كوتله‌ى سائيرون دژى ئه‌وه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى بدرێت به فالح فه‌ياز و به‌و هۆيه‌وه گرژييه‌ك درووست بوو.