كارنامه‌ى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى خرايه ده‌نگدانه‌وه
له رێگه‌ى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى په‌رله‌مانييه‌وه تۆمارى بكه‌ن
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، كارنامه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى خسته ده‌نگدانه‌وه.
حه‌لبووسى داواى له نوێنه‌ران كرد، هه‌ر تێبينييه‌كيان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه هه‌يه له رێگه‌ى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى په‌رله‌مانييه‌وه تۆمارى بكه‌ن و دواتر گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ى كابينه‌كه‌ى حكومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، سێ لاپه‌ڕ له داواكارى فراكسيۆنه‌كه‌ى پێشكه‌ش به داڕێژه‌رانى سياسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كردووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به داواكارييه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ين بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده له سه‌دا، پاره‌ى ده‌غڵودانى جوتياران كه له 2015ه‌وه خه‌رج نه‌كراوه، ياساى نه‌وت و غاز، موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌تى ئيتيحادى له گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.