توركیا سیستمی مووشەکی S400 جێگیر دەكات

فڕۆكەی ئێف 35یش لە ئەمریكا دەكڕن

K24 - ھەولێر

حكوومەتی توركیا رایگەیاند، ساڵی داھاتوو دەست بە جێگیركردنی سیستمی مووشەكی ئێس400 لە توركیا دەكرێت.

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، كە ئامادەكاریەكانیان بۆ دانانی سیستمی بەرگری ئێس400، بەردەوامە و لە مانگی 10ی ساڵی داھاتوو دەست بە دانانی ئەو سیستمە دەكرێت و فڕۆكەی ئێف 35یش لە ئەمەریكا دەكڕن. وەزیری بەرگری توركیا گوتیشی: "لەو باوەڕەنین ھیچ كێشەیەك بۆ كڕینی فڕۆكەی ئێف 35 دروست ببێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە ساڵی رابردوو توركیا بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مووشەكی ئێس400ی لە رووسیا كڕی.

سەرچاوە: ئەنادۆڵ