خه‌ڵكی كه‌ركووك حكوومه‌تی نوێی عێراق به دوا كابینه‌ی ئومێده‌كانیان ده‌بینن
چاوه‌ڕێی ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدین
K24- هه‌ولێر:
كوردی كه‌ركووك وه‌ك دوایین كابینه‌ی حكوومی سه‌یری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته توانی كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نه‌بوو، ئه‌وا هیچ ئومێدێك به فه‌رمانڕه‌وایی عێراق نامێنێت و ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه هیچ كامێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دۆستی كورد نییه".
به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش كه پێشتر ، عه‌لی قه‌ڵای، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش كه پێشتر به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووكمان پێدراوه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه چاوه‌ڕێی ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
H.B