پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌كاته پێوه‌ر و یه‌كێتیش داوای برابه‌شی ده‌كات
یه‌كێتی: نابێت پارتی به‌گوێره‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكات
K24- هه‌ولێر:
پارتی وەک ھێزی یەکەمی کوردستان، بە گوێره‌ی ژمارەی کورسیەکان پشک بە لایەنە بەشدارەکانی کابینەی نوێی حکومەتى داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دەدات، له به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی نایشارێته‌وه كه ده‌یه‌وێت وەک کابینەی پێشوو بێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه: "نابێت مامەڵەی کورسی لەگەڵ یەکێتیدا بکرێت، چونکە لەڕابردوودا و ئێستاش یەکێتی لەخۆشی و ناخۆشیەکان لەگەڵ پارتی بووە".
به‌شێك له به‌رپرسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، جیاوازی کورسی نێوان لایه‌نە سیاسیەکان، گرفتی گەورەی به‌رده‌م پێکێھنانی کابینەی نوێیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، پارتی ئەیەوێت دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای سه‌نگی لایه‌نه‌كان و ژماره‌ی کورسییه‌كانیان بێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا یەکێت وەک دووەمین ھێز ڕای پێچەوانەی ھەیە و ده‌ڵێت: "ناکرێت پارتی مامەڵەی کورسی لەگەڵ یەکێتی بکات".
بەگوتەی بەشێک لە بەرپرسانیش، پارتی نایەوێت ھیچ لایەنێک پەراوێز بخات، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ھەر لەلایەنێك بەکێتیشەوە بەگوێره‌ی ژماره‌ی کورسیەکانیان پکشیان لەحکومەت پێبدرێت.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ھەرچەندە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری له کابینەی نوێی حکوومەتدا ده‌كات، بەڵام روون نییه ئاخۆ له‌كۆتاییدا ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بنه پێوه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان یانیش وه‌ك كابینه‌كانی پێشوو ده‌بێته برابه‌شی پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له سه‌نگی راسته‌قینه‌ی ناو په‌رله‌مان بكرێته‌وه.
لەکاتێکدا یه‌كێتی لەکابینەی پێشووی پشکی باشی هه‌بووە، ھەریەک لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش چاوەڕوانی بەرنامەی نوێی حكوومه‌ت دەکەن ئەو کات بڕیار لەبارەیەوە دەدەن، ئاخۆ بەشدار دەبن یان نا.
H.B