حه‌وته‌مین ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
ماراسۆنه‌كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حەوتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداریی هەزاران کەس به سپۆنسه‌ری میدیایی کوردستان24 ده‌ستی پێكرد، به‌هۆی ماراسۆنەكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك سایدێكی شه‌قامی 60 مه‌تری داده‌خرێت.
ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە ژێر درووشمی (ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی) لە هەولێر بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە دەچێت و دەیان راکەری بیانی بەشدارییان له ماراسۆنە كردووه، کە حەوتەمین ساڵە لە کوردستان دەکرێت.
ماراسۆنەکە لە سێ پێشبڕکێ پێکدێت، پێشبڕکێی 42 کیلۆمەتری لە شەقامی 60 مەتری ئەنجام دەدرێت و له كاتژمێر 8:00ـی به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد، دوو پێشبڕکێی دیکەش لە دەوری پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە 12 کیلۆمەتری و 4 کیلۆمەتری بەڕێوە دەچێت.
خاوەنی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پێشبڕکێی 42 کیلۆمەتری و 12 کیلۆمەتری خەڵاتی تایبەتیان پێدەدرێت و بڕێک پارە وەردەگرن.