به‌شیر حه‌داد: شیعه‌كان له‌نێو خۆیاندا ناكۆكن

پۆستەكان بە رێككەوتن دابەشكراون

K24 - ھەولێر

له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی عێراق شیعه‌ و شیعه‌، له‌ لایه‌ك و سووننه‌ و سووننه‌ش له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌نێو خۆیاندا ناكۆكن.

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئاڵۆزییەكانی عێراق ھەمان ئاڵۆزی ساڵانی رابردوون، ئەگەر كەسێك لە پۆستێك دابنرێت و لایەنێك پێی رازی نەبێت، ئەوا لەناو پەرلەمان دەیكەن بە پشێوی و نایەوێت ئەو بابەتە تێپەڕێندرێت، ئەو ناوانەی بۆ پۆستەكان دیاركرابوون بە رێككەوتنی لایەنەكان بوو".

گوتیشی: "ئەوەی جیاوازە ئێستا لەنێو پەرلەمان پەرلەمانتاران پابەند نابن بە سەرۆكی فراكسیۆن. له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون، شیعه‌كان و سووننه‌كان له‌ نێو خۆیاندا ناكۆكن".

به‌شیر حه‌داد، راشیگەیاند: "خوازیارین له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت".