بۆیەکەمینجار برنج بە ئاوی سوێر بەرهەمهێنرا

چین سوود لە زەوییە نا کشتوکاڵییەکەی وەردەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

بۆیەکمینجار زانایانی چین توانیان برنج بە ئاوی سوێر بەرهەمبهێنن بەمەش چین دەتوانێت برنجی 80 ملیۆن کەسی دیکە بەرهەمبهێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، زانایان توانیویانە برنج بە ئاوی سوێر لە شاری جینگداو لە رۆژهەڵاتی چین بەرهەم بهێنن، جۆری برنجەکەش هەمە چەشنە.

جوۆدۆنگ ژانگ، جێگری سەرۆکی سەنتەری بەرهەمهێنانی بەرنجی دەریا، لەبارەی پێویستی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە برنجە رایگەیاند: "ئەگەر لەناو خۆی چین کارەساتێکی سروشتی رووبدات، ئێمە بەوەی ژمارەمان زۆرە، بۆمان سەخت دەبێت ئەو هەموو بڕە برنجە لە دەرەوە هاوردە بکەین، ئەمەش وا دەکات برسێتی بڵاوببێتە و سەقامگیری کۆمەڵایەتی تێکبچێت. ئەم رێگایە بەرهەمی پێویستمان دەداتێ".

ژانگ دەشڵێت: "بە یارمەتی تیمەکانمان 65 کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکی خوێدارمان کردۆتە خاکێکی بە بەرهەمی برنج".

60%ی خواردنی خەڵکی چین برنجە ئەمەش وایکرد ساڵی پار زانایانی چینی بیر لەوە بکەنەوە جۆرە برنجێک بەرهەم بهێنن کە بتوانێت بە ئاوی سوێر گەورە ببێت، بەمەش ئەو زەوییەی کشتوکاڵیان تێدا نەدەکرا بەهۆی سوێری ئاوەکەی، ئێستا کراوەتە مەرزی برنج.

H.J