ئافره‌تێكى دووگيان گيانى له‌ده‌ستدا
له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ نه‌كراوه
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكى دووگيان به هۆى دووچاربوونى به به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى كه‌ركووك، به‌ڵام پزيشكى نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده نه‌بووه چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه‌ى بكات و به‌و هۆيه‌وه خۆى و كۆرپه‌كه‌ى گيانيان له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان24 له كه‌ركووك، رايگه‌ياند، ئافره‌ته‌كه له لايه‌ن نۆڕينگهيهكى پزيشكييه‌وه ره‌چه‌ته‌ى بۆ كراوه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى كراوه، به‌ڵام ئه‌و پزيشكه‌ى له‌وێ بووه، ئاماده نه‌بووه چاره‌سه‌رى بۆ بكات، به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.
هاوسه‌رى ئافره‌ته‌كه تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، پزيشكه‌كه داوايكردووه، دواين سۆنه‌رى بۆ بهێنرێت ئينجا له نه‌خۆشخانه وه‌ريده‌گرێت، ئه‌وانيش تكايان كردووه، چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه‌ى بكرێت و دوا نه‌خرێت، به‌ڵام گوێ له داواكارييه‌كه‌يان نه‌گيراوه و به‌و هۆيه‌وه ئافره‌ته‌كه گيانى له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه سكاڵايان تۆمار كردووه و هۆكارى سه‌ره‌كى گيانله‌ده‌ستدانى ئافره‌ته‌كه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى پزيشك ده‌گێڕنه‌وه.