حكومه‌تى هه‌رێم دۆسييه‌ى پێشمه‌رگه ده‌خاته كارنامه‌ى دانووستانى له‌گه‌ڵ به‌غدا
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێى دانووستانى هه‌ولێر و به‌غدايه
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی گفتوگۆی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستانە لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق لەسەر پرسی ناوچە كوردستانیيه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و دەستوور و گەڕانەوە پێشمەرگە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، داواكارییەكانی پێشمەرگە لەبەر دەستی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمدان و رەزامەندی لەسەر پیشانداوە بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆیان لەسەر بكات.
لە وتاری دەستپێکدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ھێزەکانی پێشمەرگە تۆکمەتر بکرێن، ئەمەش بە سەرەتایەکی باش دادەندرێت، کە لە داھاتوودا حکومەتی ھەرێم بتوانێت کێشەی پیشمەرگە و ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق چارەسەر بکات، کە دەمێکە بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.