ھۆكاری سوتانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاشكرا دەكرێت
عەلی رەشید: بازاڕی لەنگە لە شوێنی خۆی نۆژەندەکرێتەوە
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كە سووتانی بازاڕەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە و دڵنیایش دەداتە كاسبكاران، دوكانەكان لە شوێنی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "دڵنیایی تەواو دەدەینە کاسبکارانی بازاڕی لەنگە، کە بەزووترین کات بازاڕەکە لەسەر شێوازی پێشوو نۆژەندەکرێتەوە و ئاسانکاریش بۆ کاسبکاران دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "هۆکاری سەرەکی سووتانی بازاڕەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، هەروەها لیژنەیەک بۆ سەرجەم بازاڕەکان پێکدێت، تاوەکو رێگە لە رووداوی هاوشێوەی بازاڕی لەنگە بگیرێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی: "داوا لە حکوومەت دەکەین، کە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە".
ھەر پەیوەست بەو باسە نهوزاد هادی، پارێزگاری ههولێر به كوردستان24ی گوت: "دوكاندارانی بازاڕی لەنگە لەسەر ئەرکی خۆیان دوكانهكانیان نۆژهن دهكهنهوه، بهڵام حكوومهتی ههرێمی كوردستان سهرجهم خزمهتگوزارییهكان و لهنێویشیان سیستمی ئاگركوژێنهوه بۆ بازاڕەکە دابین دهكات".
بەرەبەیانی 25/10/2018 بازاڕی لەنگەی ھەولێر ئاگری گرت، بەو ھۆیەوە زیاتر لە نیوەی دوكانەكانی ئەو بازاڕە سوتان، دوای رووداوەكەش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەڵێینیدا كە ھاوكاری كاسبكارانی ئەو بازاڕەبێت بۆ چاككردنەوەی دوكانەكان.
ھ.م