شەھید دكتۆر سلێمان چروكایا لەیاد ناكرێت
گیانی خۆی بە گەل و نیشتمان بەخشی
K24 - دویسبۆڕگ
لە شاری دویسبۆڕگی ئەڵمانیا، ساڵیادی شەھیدبوونی دكتۆر سلێمان چروكایا، بە بەشداری ژمارەیەك رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و خەڵكی كوردستان بەرز راگیرا. لە رێورەسێمێكدا رێز لە كارو خەباتی دكتۆر سلێمان گیرا و نوێنەری نووسینگەی مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستانیش لەو رێورەسمەدا ئامادەبوو.
"كاتێك داعش ھێرشی سەر كوردستانی كرد نەمتوانی بێ ھەڵوێست بم"، ئەوە دوا وتەی سەعید چروكایایە، ناسراو بە دكتۆر سلێمان.
سەلیم چروكایا، برای شەھید دكتۆر سلێمان، بە كوردستان24ی گوت: "دكتۆر سلێمان لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان تێدەكۆشی و خەباتی دەكرد. ئەو بە زاراوەی سۆرانی و كرمانجی و زازاكی و چەند زمانێكی دیكە دەدوا".
ھەر لەبارەی رۆڵی دكتۆر سلێمان چروكایا، فەیاز ئەكمام جێگری سەرۆكیPAK لە باكووری كوردستان رایگەیاند: "دكتۆر سەعید چروكایا، لە مێژووی گەلی كوردستان كاراكتەرێكی كاریگەرە. ئەو دەستی لە كار و ژیانی خۆی ھەڵگرت بۆ بەرگری لە كوردستان چووە سەنگەرەكانی بەرگری".
لە 29/10/2016 دکتۆر سێلمان، ناسراو بە سەعید چروکایا، لە كاتی بەرگریكردن لە گەلى کورد و کوردستان شەھیدبوو.