په‌رله‌مانتارانى كوردستان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 80ى مووچه‌كانيان خانه‌نشين ده‌كرێن
چونكه ياساى چاكسازيان په‌سند نه‌كرد، به ياساكانى پێشوو خانه‌نشين ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا، ئومێد خۆشناو، رايگه‌ياند، به ياساى به‌ركار په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان خانه‌نشين ده‌كرێن.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى كوردستان24، ئومێد خۆشناو باسى له دوايين كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان كرد و ئاشكراشيكرد، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانتارانيش به رێژه‌ى له‌سه‌دا 80ى مووچه‌كانيان خانه‌نشين ده‌كرێن، چونكه ياساى چاكسازى له‌م خوله‌دا ده‌رنه‌چووه و ده‌كرێت له خولى داهاتوو ئيشى له‌سه‌ر بكرێت.
گوتيشى: ياساى به‌ركار هه‌ر ئه‌وه‌يه كه پێشتر وه‌زير و په‌رله‌مانتارانى پێ خانه‌نشين بوونه و ده‌كرێت خولى داهاتوو ياساى چاكسازى په‌سند بكات و كارى پێ بكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له خولى داهاتوودا وه‌ك فراكسيۆنى پارتى ده‌ستبه‌ردارى پرۆژه ياساى چاكسازى نابن و كار بۆ ده‌ركردنى ئه‌و ياسايه ده‌كه‌ن.
پرۆژه ياساى چاكسازى له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا تاوتوێكرا و ده‌نگى له‌سه‌ر درا، به‌ڵام به هۆى درووستبوونى ناڕه‌زايه‌تى له هه‌مبه‌ر خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران به شه‌ش مليۆن دينار، ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان (جێگر و سكرتێر)ى په‌رله‌مان پڕۆژه ياساكه‌يان گه‌ڕانده‌وه هۆڵى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مان و دواتر هيچ دانيشتنێك بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياساكه ئه‌نجام نه‌درا و چاره‌نووسى ئه‌و ياسايه دواخرا بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان.