ئومێد خۆشناو: پارتى هێڵى سوورى له سه‌ر هيچ لايه‌نێك نييه
پارتى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌ياند، پارتى هێڵى سوورى له‌سه‌ر هيچ لايه‌نێك نييه و له‌گه‌ڵ ههرلايهكدا هاوپه‌يمانى درووست بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حكومه‌تى پێده‌دات.
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 08:00ى كوردستان24، ئومێد خۆشناو گوتى: "پارتى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات".
گوتيشى: "پارتى روانگه‌ى وايه، هێڵى سوورى له‌سه‌ر هيچ لايه‌ك نييه و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنى پێشينهشى له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌كدا نييه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وه ئيزدواجيهته، له به‌غدا زۆرينه و كه‌مينه ئيشى پێ بكرێت و له كوردستان داوا بكرێت ئيستحقاق به گوێره‌ى خه‌بات بێت، ئه‌گه‌ر وا بێت ده‌بێت حزبى شيوعى زۆرترين پۆستى هه‌بێت. بۆيه ده‌بێت رێز له راى جه‌ماوه‌ر بگيرێت و به پێى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ڵبژاردن حكومه‌ت پێكبهێنرێت. به‌ڵام به دڵنياييه‌وه سه‌رده‌مى په‌نجا به په‌نجا ده‌مێكه كۆتايى پێهاتووه".
ئومێد خۆشناو، باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌مجاره ته‌نيا سه‌رۆك وه‌زيران راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و وه‌ك جاران نييه سه‌رۆك و جێگرى راسپێردرێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئه‌زموونى حكومه‌تى بنكه فراوان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، نابێت دووباره‌ى بكه‌ينه‌وه، كاتێك ده‌ڵێين ره‌چاوى واقيعى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين، ناكرێت هيچ لايه‌نێك فه‌رامۆش بكرێت، كه ده‌ڵێين هێڵى سوورمان نييه، ده‌مانه‌وێت ره‌چاوى بارودۆخى كوردستان بكه‌ين، رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌شمان له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌نێكدا نييه، كاتێك ده‌ستمان به هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت كرد، پارتى سه‌ردانى لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات و هيوادارين له زووترين كاتدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت".
ئاشكراشيكرد، ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانتارانيش به رێژه‌ى له‌سه‌دا 80ى مووچه‌كانيان خانه‌نشين ده‌كرێن، چونكه ياساى چاكسازى له‌م خوله‌دا ده‌رنه‌چووه و ده‌كرێت له خولى داهاتوو ئيشى له‌سه‌ر بكرێت.
گوتيشى: ياساى به‌ركار هه‌ر ئه‌وه‌يه كه پێشتر وه‌زير و په‌رله‌مانتارانى پێ خانه‌نشين بوونه و ده‌كرێت خولى داهاتوو ياساى چاكسازى په‌سند بكات و كارى پێ بكرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له خولى داهاتوودا وه‌ك فراكسيۆنى پارتى ده‌ستبه‌ردارى پرۆژه ياساى چاكسازى نابن و كار بۆ ده‌ركردنى ئه‌و ياسايه ده‌كه‌ن.
پرۆژه ياساى چاكسازى له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا تاوتوێكرا و ده‌نگى له‌سه‌ر درا، به‌ڵام به هۆى درووستبوونى ناڕه‌زايه‌تى له هه‌مبه‌ر خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران به شه‌ش مليۆن دينار، ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان (جێگر و سكرتێر)ى په‌رله‌مان پڕۆژه ياساكه‌يان گه‌ڕانده‌وه هۆڵى دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مان و دواتر هيچ دانيشتنێك بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه ياساكه ئه‌نجام نه‌درا و چاره‌نووسى ئه‌و ياسايه دواخرا بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان.