به‌ڤیدیۆ.. ئەو گەنجانەی رێگەیان لە قوتابییە کچەکان دەگرت دەستگیرکران
ئێستا كچه‌كان به‌بێ ترس هاتووچۆی قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجانه‌ی رێگه‌یان له كچانی قوتابیی شاری دهۆك ده‌گرت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركران و ئه‌و قوتابیانه‌ش كه گیریان به‌ده‌ست ئه‌م گه‌نجانه‌وه خواردبوو، سوپاسی پۆلیس ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانیش په‌شیمانن له‌وه‌ی كردوویانه.
له‌مباره‌یه‌وه هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قوتابی كچه‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج دێنه نزیك قوتابخانه‌كه‌مان و له‌كاتی هاتن و چۆنمان له‌نێوان قوتابخانه و ماڵه‌وه رێگه‌مان لێده‌گرن و بێزارمان ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته كرد و له‌كۆتاییدا توانیمان ئه‌و گه‌نجانه ده‌ستگیر بكه‌ین".
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ش كه ده‌ستگیركراون دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت: "ده‌چووینه به‌رده‌م قوتابخانه‌كان و به ئۆتۆمۆبیل به‌دوایان ده‌كه‌وتین و بێزارمان ده‌كردن، قسه‌ی ناشیاومان پێ ده‌گوتن و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنمان بۆ فڕێ ده‌دا، ئێستاش كه ده‌ستگیركراوین، زۆر له‌و كاره په‌شیمانین و هیوادارین هیچ كه‌سێك له‌چاومان نه‌كاته‌وه".
دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ش، قوتابیانی كچ باسی چیرۆكی خۆیان ده‌كه‌ن كه چۆن به‌ده‌ست ئه‌م گه‌نجانه‌وه گیریان خواردبوو و ده‌ڵێن: "ئێمه زۆر بێزار ببووین به‌ده‌ست ئه‌م گه‌نجانه‌وه، به‌هۆیانه‌وه رێگای ماڵه‌وه‌مان زۆر ناخۆش ببوو، كاتێك ده‌هاتنه سه‌ر رێگامان و قسه‌ی ناشیاویان به‌ئێمه ده‌گوت"، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه: "ئێمه سوپاسی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ین كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی بۆ ئێمه چاره‌سه‌ر كرد و ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ستگیركرد".
H.B