محهممهد حاجى مهحموود: تا زووتر لایەنەکان کۆببنەوە بۆ ئایندەی ههرێمی کوردستان باشترە
پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا بە فەرمی کۆتایی بە خولی چوارەم دەھێنێت
K24 – ههولێر:
له دوو رۆژی داھاتوودا پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا بە فەرمی کۆتایی بە خولی چوارەم دەھێنێت. هاوكات بەرپرسی پەیوەندیيە نیشتمانیيەکانی پارتی ئاشكرايكرد، تا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پەسەند نەکرێن و خولی نوێی پەرلەمان کۆنەبێتەوە، پارتى گفتوگۆ لەگەڵ ھیچ لایەنێک ناکات بۆ پێكهێنانى حكومهت، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان، محهممهد حاجى مهحموود رايگهياند، تا زووتر لایەنەکان کۆببنەوە بۆ ئایندەی ههرێمی کوردستان باشترە.
بڕياره لە ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا خولی پێنجەمی پەرلەمان، دەست بە کارەکانی بكات، بۆیە پێدەچێت دوای ئەوە، سەردان و گفتوگۆی لایەنە سیاسیيەکانی باشووری کوردستان، بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ و دەستنیشانکردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەستپێبکەنەوە.