جه‌عفه‌ر ئیمینكی باسی بڕیارێكی مێژوویی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خوولی چواره‌می په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێش ده‌ستپێكردنی دوا كۆبوونه‌وه‌ی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند, یه‌كێك له‌و بڕیاره مێژوویيانهی ئه‌و خووله‌ی په‌رله‌مان ده‌ركرد، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بوو بۆ كۆبانی بۆ به‌رگریكردن له‌و شاره و رێگه‌گرتن له داگیركاری چه‌كدارانی داعش.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكراشی ده‌كات له‌ماوه‌ی چوار ساڵی كاركردنیان په‌رله‌مانی كوردستان 31 ياسايان ده‌ركرد.
بەپێی ئەو كارنامەیەی كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، كاتژمێر دوازدە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، وەك دوا دانیشتنی خولی چوارەم و لەو كۆبوونەوەیەدا كۆتایی خولی چوارەم رادەگەیەندرێت و كۆتایی بە كارەكانی ئەو خولەی پەرلەمان دێت.
دوێنێ دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، دوای پەسەندكردنی بە 10 رۆژ، پێویستە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری فەرمانی بەستنی یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دەربكات و ئەگەر ئەو فەرمانەش دەرنەكرا، خولی نوێی پەرلەمان رۆژێك دوای ئەوە لە خۆیەوە كۆدەبێتەوە بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین ئەندام و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت.