بێگه‌رد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی داوای هه‌ر پۆستێك بكات
بەربژێری یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی مافی خۆیه‌تی داوای هه‌ر پۆستێك بكات له حكوومه‌ت و خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.
لە میانی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵی كوردستان24 بێگه‌رد تاڵه‌بانی، رایگەیاند: "یەكێتی مافی خۆیەتی داوای ھەر پۆستێك بكات كە بە ئیستحقاقی خۆی بزانێت".
گوتیشی: "پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكات".
ئاشكرای كرد: "یەكێتی به‌ربژێری بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یەكلایی دەكاتەوەو من بەربژێری یەكێتییم و له نێو یه‌كێتیدا كێشه نییه".