له سلێمانى چالاكان دژى خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا
ته‌نيا 31 ياسايان له ماوه‌ى نزيكه‌ى پێنج ساڵى ته‌مه‌نى خولى چواره‌م ده‌ركردووه
K24 – سلێمانى:
ژماره‌يه‌ك له چالاكانى شارى سلێمانى له گردبوونه‌وه‌يه‌كدا، ئيدانه‌ى وه‌رگرتنى بڕى زياتر له 48 مليۆن ديناريان له لايه‌ن په‌رله‌مانتارانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانه‌وه كرد، كه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى خوله‌كه‌يان ته‌نيا 31 ياسايان په‌سند كردووه و دوو ساڵيش هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامنه‌دابوو.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌و چالاكانه رايانگه‌ياند، له كاتێكدا مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵيان وه‌رنه‌گرتووه و پاشه‌كه‌وتى مووچه كارى پێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پاره نييه با بۆ هه‌موومان نه‌بێت و ئه‌گه‌ر هه‌يه با بۆ هه‌موومان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها رايانگه‌ياند، پێويسته په‌رله‌مانتاران نه‌بنه بازرگان و ئه‌و پاره‌يه ره‌تبكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ريشى ده‌گرن، پێويسته له به‌رچاوى خه‌ڵك به‌ڵێن بده‌ن راده‌ستى ليژنه‌يه‌كى بكه‌ن يان بيكه‌نه پرۆژه‌يه‌ك بۆ درووستكردن يان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان، ياخود ته‌رخانى بكه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هيوا، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك بازرگانى چاوچنۆك ناويان ده‌هێرێت و ناوه‌كانيان بۆ رايگشتى ئاشكرا ده‌كرێت.
دوێنێ په‌رله‌مانتاران به بڕى شه‌ش مليۆن دينار خانه‌نشين كران و له ده‌ستپێكى خانه‌نشينيشدا، بڕى نزيكه‌ى 50 مليۆن دينار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌ره‌ڕاى په‌سندكردنى ياساى چاكسازى له مووچه‌ى خانه‌نشينى، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، ياساكه‌يان گه‌ڕانده‌وه هۆڵى په‌رله‌مان و تا ئه‌مڕۆ هيچ دانيشتنێكى له باره‌وه ئه‌نجام نه‌درا بۆ ئه‌وه‌ى ياساكه ده‌ربچێت، بۆيه به ياساى پێشوو مووچه‌ى خانه‌نشينى بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌بڕێته‌وه.
وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى خانه‌نشينى بۆ په‌رله‌مانتاران له كاتێكدايه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران ببێته پاشه‌كه‌وت.
پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر ياساى چاكسازى خانه‌نشينى ده‌ربكرێت، 100 مليار دينار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت پاشه‌كه‌وتى مووچه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و ياسايه‌ى ده‌رنه‌كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌سنديشى كرد.