بڕيارى داخستنى سهرجهم پاڵاوتگه ناياساييهكان دهركرا
لە ماوەی دوو مانگی داھاتوودا سەرجەم پاڵاوتگە نایاساییەکان دادهخرێن
K24 – سلێمانى:
بە مەبەستی داخستنی پاڵاوتگە نەوتییە نایاساییەکان، ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە، لە ماوەی دوو مانگی داھاتوودا سەرجەم پاڵاوتگە نایاساییەکان لە ههرێمى كوردستان دابخات.
بەشێک لە پاڵاوتگە نایاساییەکان دەکەونە ناوچەی تانجەڕۆی نزيك له سلێمانی، ئەمەش وایکردووە ژیانی زۆرێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە سەخت بێت.
لە ھەرێمی کوردستاندا نزیکەی 200 پاڵاوتگەی نایاسایی بوونیان ھەیە و 40 پاڵاوتگەیان له سنووری پارێزگای سلێمانين.