حه‌بیب نورمحه‌مه‌د: من تاوانبار نیم و به‌رگریم له دین و كه‌رامه‌تی خۆم كردووه
جه‌نگاوه‌ره موسڵمانه‌كه په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، كه به رووسی (خه‌بیب نورماگۆمادۆڤ)ـه، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی مێژوویی‌دا له یاری هونه‌ری جه‌نگی شكستی به كۆنه‌ر مهگریگهری ئه‌فسانه‌ییه ئیریلهندییهكه هێنا، پاشان راسته‌وخۆ هێرشی كرده سه‌ر ئاماده‌بووی زۆرانبازییه‌كه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د كه بهجهنگاوهره موسڵمانه‌كه ناسراوه، له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: من تاوانبار نیم و په‌شیمان نیم له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سه، چونكه من به‌رگرییم له ئایین و كه‌رامی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كرد.
حه‌بیب به بردنه‌وه‌ی له یارییه مێژووییهكهدا، كۆتایی به له خۆباییهكهی مه‌كگریگه‌ر هێنا و 27همین یاری خۆی به بێ دۆڕان ته‌واوكرد.
حه‌بیب نورمحه‌مه‌د، له دایكبووی ساڵی 1988ی ناوچه‌ی سومادینسكی رووسیایه و موسڵمانن، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه له ته‌مه‌نی 8 ساڵییه‌وه راهێنانی پێكراوه، تا ئێستاش چه‌ندین خه‌ڵات و ناسناوی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی رووسیا و جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه.
له دوایین یاریدا به‌رامبه‌ر مه‌كگریگه‌ر، حه‌بیب یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ر له یارییه‌كه‌ش، مه‌كگریگه‌ر به لهخۆباییهكی زۆره‌وه ده‌ركه‌وت و وه‌كو سووكایه‌تی پێكردن "خواردنه‌وه‌ی كهوولی" پێشكه‌ش به حه‌بیب كرد، به‌ڵام حه‌بیب ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رگیز ئه‌و خواردنه‌وه كهوولیانه ناخواته‌وه.
دواتر حه‌بیب به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر دووپاتی له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه كرده‌وه و گوتی: "الحمدلله ئه‌وه‌ی هه‌مه خوا پێی‌داوم، هه‌رچه‌نده ئێوه‌ش، وه‌كو هانده‌ری مه‌كگریگه‌ر حه‌ز له‌وه ناكه‌ن، به‌ڵام كوڕه‌كه‌تان تێكده‌شكێنم و سبه‌ش ئه‌وه ده‌بینن".
دواتریش حه‌بیب چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه و له ناو جه‌ماوه‌ر له ئه‌ندامێكی تیمه‌كه‌ی مهكگریگهریدا، ئینجا شه‌ڕ له‌ناو یاریگا و جه‌ماوه‌ر ده‌ستیپێكرد و له كۆنتڕۆڵی پۆلیسیش ده‌رچوو.