پارتى و يه‌كێتى پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێده‌كه‌ن
بڕیارە سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بکەن
K24 – سلێمانى:
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەنگاوەکانيان بۆ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی هه‌رێمى کوردستان دەستپێدەکەن و بڕیاریشە بۆ پرسی پێک‌ھێنانی حکومەت سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە بکەن.
ھەردوولاش لەسەر ئاستی باڵا شاند بۆ گفتوگۆی پێک‌ھێنانی حکومەت پێکدەھێنن، دەیانەوێ كابینەی داھاتوو جیاوازبێت.
دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە، پێشبینی دەکرێت ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆ و دانووستانی نێوان لایەنەکان بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەت دەستپێبکات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى پارتى ديموكراتى كوردستان، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌ياند، پارتی له‌م قۆناغه‌دا، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاوبه‌شی سیاسی نییه، به‌ڵام لایه‌نه‌كان به گوێره‌ی قه‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن مافی خۆیانه به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن.
گوته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه گووتیشی: پارتی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ناكاته قوربانی سه‌ركێشی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو پارتی خۆی به به‌رپرسیار له بونیادنانی كوردستانێكی به‌هێز ده‌زانێت.