سەگێک دوو کاریلە دەگرێتەخۆی
دایکی کاریلەکان رەتیکردوونەتەوە
K24 – ههولێر:
سەگێک دوو کاریلە دەگرێتە خۆ کە لەلایەن دایکیانەوە فەرامۆشکراون و شیرییان پێنادرێت.
لە پارێزگای زونگولداخی تورکیا، دوای ئەوەی دوو کاریلە پێکەوە لە دایکدەبن، دایکەکەیان رەتیدەکاتەوە بەخێویان بکات، بەڵام سەگێک دەیانگرێتەخۆی.
شابان ئیرۆل، شوان و خاوەنی مەڕوماڵات لەبارەی رووداوەکە بە رۆژنامەی حوریەتی گوتووە: "ئەم جۆرە سەگە زۆر جیاوازە لە ئاژەڵەکانی دیکە، ئەو دڵێکی راستەقینەی پێوەیە".
ئەو شوانە دەڵێت: "سەگەکەم جیاوازی ناکات لە نێوان بێچووەکانی خۆی و کاریلەکان، وەک یەک شیریان پێدەدات و گرنگیان پێدەدات، کاریلەکانیاش وادەزانن سەگەکە دایکی راستەقینەیانە".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
سەرچاوە: حوریەتی تورکی
H.J