هاوسەرۆکی پەیەدە: تورکیا هەوڵی پاراستنی داعش دەدات
"رەوشی سووریا خراپتر دەبێت"
K24 – ههولێر:
ھاوسەرۆكی پەیەدە پێیوایە، ھێرشەكانی توركیا چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەكاتە ئامانج و مەبەستی تورکیا مانەوەی داعشە.
شاھۆز حەسەن، ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند: "ھێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی گرێ سپی و كۆبانی، بۆ پاراستن و مانەوەی داعشە"
گوتیشی: "ئەگەر سنوورێك بۆ ئەو ھێرشانە دانەنرێت، ئەوا رەوشی سووریا خراپتر دەبێت".
شاھۆز حەسەن ھێرشەكانی توركیا بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەزانێت و دەڵێت: "ھەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا دەكاتە ئامانج، بۆیە دەبێت سنوورێك بۆ ئەو ھێرشانە دابنرێت".
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، سوپای تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی نزیک لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بەهۆیەوە چەند شەرڤانێک و هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان کچێکی منداڵ بوو بوونەتە قوربانی، ئەمەش جیا لە برینداربوونی چەند رۆژنامەنووسێک لەو ناوچانە.
ئەم هێرشەی تورکیا لەکاتێکدا، شەڕڤانانی یەپەگە شەڕی داعش دەکەن و شەڕەکەش لە چەند هەفتەی رابردوو، زیاتر خوێناوی بوون.
H.J