"مێسی له‌ژێر ناوی پرۆژه‌ی خێرخوازی به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه"
دادگا به نووسراوێكی فه‌رمی مێسی و باوكی راپێچی دادگا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی و باوكی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
پێگه‌ی La Nacionـی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دادگای ئارجێنتینا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ده‌زگای خێرخوازی مێسی ده‌كات كه تایبه‌ته به یارمه‌تیدانی منداڵان و كه‌سانی بێ سه‌رپه‌رشت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیۆنێل مێسی و باوكی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رێكخراوه خێرخوازییه ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه داهات بۆ منداڵانی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌رشت كۆ ده‌كاته‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گوومان ده‌كرێت رێكخراوه‌كه‌ی مێسی پاره‌یه‌كی زۆری به نایاسایی كۆكردبێته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمی له لایه‌ن دادگا داوا له مێسی و باوكی كراوه كه له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی روونكردنه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.