برایه‌تی له كه‌ركووك تامی یه‌كه‌م شكستی له‌م وه‌رزه چه‌شت
گازی باكوور یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێری كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی گازی باكوور كۆتایی هات.
له خوله‌كی 6ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، به‌رهه‌م به‌هائه‌دین شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی گازی باكووری بڕی، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، په‌یوه‌ند مامه‌ند گۆڵی دووه‌می بۆ گازی باكوور زیاد كرد، پاشان سالار حوسێن گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌ی گازی باكوور تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، برایه‌تی تاكه گۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌م یارییه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی تۆمار كرد.
یانه‌ی گازی باكوور یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و بووه خاوه‌نی 4 خاڵ له 3 یاری، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تیش له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی تووشی شكست هات و دوو یاری دیكه‌ی ماوه كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دوو یارییه‌ی برایه‌تی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن ده‌ستنیشان بكرێت.