گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی دوو سه‌رۆكه‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی سانجێرمان و مان سیتی ئاشكرا بوو

به‌هۆی كه‌یسێكی ترسناكه‌وه‌ تێوه‌گلاون، به‌جۆرێك سه‌رۆكی پێشووی فره‌نساش تاوانبار كراوه‌

لە ساڵانی رابردوو یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ''یوێفا'' سنوورێکیان بۆ یانە زلهێزەکان یاخود یانە دەوڵەمەندەکان داناوە کە بۆیان نیە زیاد لەو سنوورەی بۆیان دانراوە پارە بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج بکەن، بە واتەیەک پارێزەری یاسای یاری دارایی خاوێن بن.

دوای ئەو یاسایە نوێیەی یوێفا هەندێ لە یانەکان کێشەیان بۆ دروست بووە، لەوانەش یانەکانی وەکو پاریس سانجێرمانی فڕەنسا و مانچێستەر سیتی ئینگلاند لەسەرووی هەموویانەوە، چونکە ئەم دوو یانەیە خاوەنەکانیان کەسانێکی دەوڵەمەندن و لە ماوەی سەرۆکایەتیشیان پارەیەکی خەیاڵیان خەرجکردووە لە پێناو گواستنەوەی یاریزانان.

بەم دواییەش میدیاکانی جیهان پەنجەیان بۆ کەیسێکی ترسناک بردووە و گومان لەوە هەیە نیکۆلای سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فڕەنسا و میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی یوێفا و هەروەها جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی ئێستای فیفا دەستیان لە کەیسێکی گەندەڵی هەبووە.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە؛ ئەم کەسایەتیانە بڕی نزیکەی 1 ملیار و 800 هەزار یۆرۆیان داوەتە یانەی فڕەنسی بۆ ئەوەی لە یاسای یاری دارایی خاوێن رزگاریان ببێت، هەروەها بڕی نزیکەی 2 ملیار و 700 هەزار پاوەندیشیان داوەتە یانەی مانچێستەر سیتی.

لە بەشێکی دیکەی ئەم کەیسەدا هاتووە؛ سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فرەنسا لە ساڵی 2010 بەڵێنی بە ناسر خلێفی سەرمایەداری قەتەری داوە ئەگەر بتوانێت یانەی پاریس سانجێرمان بکڕێتەوە و کەنالی بین سپۆرتیش لە وڵاتەکەی پەرەی پێ بدات، ئەوا پلاتینی سەرۆکی پێشووی یوێفا رازی دەکات کە هاوکاری ئەوان بکەن بۆ رزگاربوون لە یاساکە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە لە ماوەی داهاتوو ئەم کەسایەتیانە رووبەرووی دادگا ببنەوە.