له داهاتوودا خشتى خانوو له "میزی مرۆڤ" درووست ده‌كرێت
پرۆفیسۆری سه‌رپه‌رشتیار باس له "گه‌وره‌ترین كۆسپی" به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌یان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ده‌كرێت له داهاتوودا بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه میزی مرۆڤ بۆ درووستكردنی خشت و بلۆكی خانوو، به‌كاربهێنرێت.
توێژه‌ران له زانكۆی كیپ تاون، كاریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی گرنگترین ره‌گه‌زی درووستكردنی خانوو و باڵه‌خانه كردووه له میزی مرۆڤ، به شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سرووشتی به‌ناوی "دڵۆپاندنی كاربۆناتی كیمیایی"، خشتی پته‌و درووست بكرێت.
پرۆسه‌كه‌ش بریتییه له تێكه‌ڵكردنی خڵتی وردی لم له‌گه‌ڵ به‌كتریا، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئه‌نزیمی "یوریایس urease - " به شێوه‌یه‌كی سرووشتی.
ئه‌و ئه‌نزیمه‌ش "یوریایس urease - " له‌ناو میزدا تێكده‌شكێت و ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی كالیسیۆم كه لم به‌و شێوه‌یه درووست ده‌كات كه خۆت ده‌ته‌وێت.

به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له ژوورێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه گه‌رمییه‌كی ئاسایی هه‌یه، به‌و پێیه‌ش پێویستی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز نییه و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر "قه‌تیسبوونی گه‌رما" نییه و ژینگه‌ش ده‌پارێزێت.
پرۆفیسۆر دیلۆن راندل، كه له پرۆژه‌كه‌دا كار ده‌كات، ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بناغه‌یه‌كی پته‌وتری له خشتی ئاسایی به رێژه‌ی 40% ده‌ستبكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و جۆره به‌كتریایه مادده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پته‌وتر ده‌به‌خشێت".
له كاتی درووستكردنی خشتیش، ده‌كرێت هه‌ردوو ره‌گه‌زی نایترۆجین و پۆتاسیۆمیش به‌رهه‌م بهێنرێت، كه وه‌ك مادده‌یه‌كی هاوشێوه‌ی چیمه‌نتۆی بازرگانی به‌كاردێت، ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه هیچ پاشماوه‌یه‌كی نابێت.
پرۆفیسۆر راندل گوتیشی: "پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن به رێگه‌یه‌كی باشتر ئه‌و كاره بكه‌ین و بتوانین قازانج له میز بكه‌ین".
ئه‌و پرۆفیسۆره ئاماژه‌ی به كۆسپه‌كه گه‌وره‌كه كرد كه خۆی له قه‌بووڵكردنی به‌كارهێنانی میزی مرۆڤ ده‌بینێته‌وه له درووستكردنی خشت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه.
ئ. م