ئه‌وانه‌ی یانه‌ی شێروانه‌یان به‌م رۆژه ڕه‌شه گه‌یاندووه بناسه
ژێرخانی وه‌رزشی گه‌رمیان له مه‌ترسی دایه
واز لەهەموو شتێ بێنن، لە ئەنجام، لە ئاست، لە یاریزان و له ڕاهێنەر لە چی و چی لە هەموو شت، من بەس بیر لەوە بكه‌نه‌وه بۆ ئەو وەرزشکارانەی کاتی یارییەکانی شێروانە دێنە یاریگا و ئەوانەشی کە چەندین ساڵە هەر لەبەر ئەم ئەنجامە خراپانە و چەند هۆکارێکی تر یاریگایان بایکۆت کردووە، ئێستا حەز بەشکستی شێروانە ئەکەن؟.
ئێوە بیرتان لەوە کردووەتەوە بۆ هەریاریزانێک کە ئەم یانە بەجێ دێڵێ و ڕوودەکاتە هەریانەیەک، پاش ئەوەی ڕووبەڕوی یانه‌ی شێروانه‌ی پێشووی ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌جه‌نگێ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دووژمن یاری بكات، لە کاتێکدا کوڕی ئەم شارە بووە و چەندین ساڵیش درێسی یانەی شێروانەی پۆشیوە.
ئاخر ئەم خراپ مامەڵە کردنی ئێوە لەگەڵ یاریزانان و پێ نەدانی مافی یاریزان و بەشداری کردنی ساڵانەی ئێوە لە خولی کوردستان تەنها بۆ مانەوە وایکردووە ساڵانە بەلێشاو یاریزانانی یانه كه‌لارییه‌كه شوێنی له دایكبوونیان جێبهێڵن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كۆچ بكه‌ن.
وەرگرتنی ٨ ملێۆن دینار له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون و ڕێکنەکەوتنی یەکێکی تر لە یاریزانان لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی تەنها لەبەر ئەوەی هەر لە ئێستاوە داوای دەستبەرداربوون بۆ ساڵی داهاتوو دەکات، ڕەنگە ئەم مەرجەی ئەم یاریزانە یەکێک بێ لەسەرسوڕهێنەر ترین مەرجی دنیا کە یاریزانێک هەرله ئێستاوە داوای دەستبەرداربوون بۆ ساڵی داهاتوو بکات ئاخر هاوڕێکانی بینیوە بەچی دەردەسەریهك دەستبەرداربوونیان وەرگرتووە، بۆیە بەناچاری له ئێستاوه كه‌وتۆته خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو له زیندانی ئه‌وان رزگاری بێت.
یاریزانی وا هه‌یه ئێستا پشتگوێ خراوه و یانه‌كه‌ش ئاماده نییه مافی ده‌ستبه‌رداربوونی بداتێ، ئه‌م دۆخه وای لەم یاریزانە کردووە لە ئێستادا بیر لەوە بکاتەوە بۆ هەتاهەتایە واز لە وەرزشکردن بێنێ.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی كه‌من له‌و ده‌رده‌سه‌رییانه كه یاریزانانی شێروانه له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، چه‌ندان نموونه‌ی تریش به‌رده‌ستن كه گوزارشت له خراپی مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی شێروانه ده‌كه‌ن كه زۆر مه‌ترسین نه‌ك بۆ داهاتووی یانه‌كه، به‌ڵكوو بۆ ژێرخانی وه‌رزشی ئه‌و سنووری گه‌رمیانیش.
ئێوه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت یانه‌ی شێروانه بهبههێزهوه هه‌ستێته‌وه و گه‌رموگوڕی بخه‌نه‌وه نێو یاریگه كه ئێستا به‌هۆی مامه‌ڵه چه‌وته‌كانی ئێوه یاریگه‌ی شێروانه به‌ره‌و چۆلی هانده‌ران ده‌ڕوات، پێویسته گوێ به‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ی ئێمه‌مانان بده‌ن كه په‌رۆشی بۆ شێروانه لێ ده‌چۆڕێت و پێویسته نازی یاریزان و ئه‌ستێره‌كانی خۆتان هه‌ڵبگرن و رێز له داواكارییه‌كانیان بگرن.
پێویسته ستافی كارگێری و هونه‌ری شێروانه بیر بکەنەوە بزانن هۆکاری داكشانی ئاستی شێروانه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ پێویسته پێداچوونه‌وه به جۆری مامه‌ڵه و كارهكانیتن بكه‌ن و له خۆتان بپرسن بۆچی هه‌ریانه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه سه‌ردانی كه‌لار ده‌كات به سه‌ركه‌وتن و 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هۆكاره‌كانی داته‌پینی ئاستی یانه‌ی شێروانه زۆر روون و ئاشكرایه، نه‌ك راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، به‌ڵكو هانده‌رێكی ئاسایش دركی پێ ده‌كات، ئهگهرچیتر ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی توڕه‌كردن و دڵڕهنجاندنی یاریزانانی یانه‌كه‌تان به‌رده‌وام بن، له داهاتوو ئاماره‌كان خراپتر ده‌بن، ره‌نگه ئه‌م وه‌رزه نه‌توانن هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو به‌سه‌د ده‌رده‌سه‌ری و قه‌زا و قه‌ده‌ر له خوله‌كه‌ش بمێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی خۆتان به‌رده‌وام بن، ته‌نانه‌ت ئه‌م وته‌یه‌ش له داهاتوو ئێكسپایه‌ر ده‌بێت كاتێك ده‌وترا هه‌میشه شێروانە قوتابخانەی پێ گەیاندنی یاریزانانه.
ئێوه به‌مجۆره ئیدارهدانهتان، خه‌ریكه گه‌نج و لاوه‌كانی ئه‌م سنووره هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو چیتر خه‌ون به گه‌یشتن به یانه‌ی شێروانه نه‌بینن كه پێشتر ئاواتیان ئه‌وه بوو له‌م یانه‌یه‌وه فێری رۆشنبیری تۆپی پێ بن.
ئێوه پێویسته به‌جدی بیریش لەوە بکەنەوە وەرزش تەنها تۆپی پێ نییە، تکایە وەرزشەکانی تر پشتگوێ مەخەن وەک چۆن تۆپی بالەکە گەشت بە خولی نایابی عێراقی و پاشان خەونی هەموویان لەبار برا.
نووسینی: هه‌ردی حه‌سه‌ن
.jpg)