سۆلاری دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چی گوت؟
سۆلاری: ئێمه ده‌مانویست 7 به سفر یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ببه‌ینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆلاری له لالیگا تۆمار كرد، راهێنه‌ره كاتییه‌كه‌ی یانه‌ی شایانه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به نیازی ئه‌وه بوون ئه‌و یارییه 7 به سفر ببه‌نه‌وه، گوتیشی: له ئێستادا من به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌م له ئه‌ستۆیه، جا گرینگ نییه بۆ یه‌ك كاتژمێر یان بۆ رۆژێك یان بۆ هه‌فته‌یه‌ك بێت.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداری پرێس كۆنفرانسێكی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید قورس بوو، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌یان پێكا و 3 خاڵی یارییه‌كه‌یان ده‌ستخست.
سۆلاری گوتیشی: پێش 11 ساڵ له‌م یاریگه‌یه یاریم كردووه و بۆ من نامۆ نییه، كاتێك یاریزانیش بووم له نرخ و به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م یاریگه تێده‌گه‌یشتم، ئێستا وه‌ك راهێنه‌ر له نرخی پیشه‌كه‌م تێ ده‌گه‌م.
سۆلاری ده‌شڵێت: یاری یه‌كه‌مین له لالیگا وه‌ك راهێنه‌ر بۆ من زۆر قورس بوو، به‌ڵام به هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانیمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، بۆیه پیرۆزبایی له جه‌نگاوه‌ره‌كانم ده‌كه‌م.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: كاتێك ڤینسیۆس جۆنیۆرم نارده نێو یاریگه پێم گوت كه ئاگای له خۆی بێت، یارمه‌تی به‌رگریكاران بدات و هێرشیش ببات.
سۆلاری گوتیشی: ڤینسیۆس جۆنیۆر ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌و یه‌ك شتی شه‌رمی هه‌یه كه ئه‌ویش منداڵه، ئه‌گه‌رنا زۆر تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ستێره‌ی تێدایه.
سۆلاری گوتیشی: یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ته‌نیا له نێو یاریگه ده‌توانن بجه‌نگن و ئاماده نین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه له‌گه‌ڵ میدیاكاران شه‌ڕ بكه‌ن.
سۆلاری ده‌شڵێت: ئێمه تیپێكی منداڵ نین، به‌ڵكوو خاوه‌نی تیپێكی كامڵ و پڕ ئه‌زموونین، هه‌موومان ئێستا هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ین.