لەبارەی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان روونكردنەوە دەدرێت
"رۆژانه هه‌ولێر پێویستی بەنزیكەی 28 هه‌زار بوتڵ غازه"
K24 - ھەولێر
به‌رێوبه‌ری دابەشكردنی غازی هه‌ولێر، به كوردستان24 راگه‌یاند، نرخی غازی ماڵان گران نه‌بووه و به حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رۆژانه هه‌ولێر پێویستی بەنزیكەی 28 هه‌زار بوتڵ غازه و ئەوەی كه ئێستا ھەیە ته‌نها 210 ھەزارە.
بەختیار پشدەری، به‌رێوبه‌ری دابەشكردنی غازی هه‌ولێر گوتی: "لەم وەرزەدا شاری ھەولێر پێویستی بە 350 تەن غاز ھەیە كە دەكاتە 27 تا 28 ھەزار بوتڵ غاز، لە وەرزی ھاوین ھەولێر پێویستی بە 250 تەن بووە، بەداخەوە ئەوەی بۆ ئێمە دابین دەكرێت نزیكەی 210 تەن غازە بەبێ رۆژانی ھەینی، كە پێویستی رۆژانی ھەینیش ھەبێت".
گوتیشی: "دڵنیایی دەدەین كە بە ھیچ شێوەیەك نرخی غاز بەرزنابێتەوە".
ھ.م