به‌ وێنه‌.. له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا ده‌كات

له‌ لیسته‌كه‌دا دوو یاریزانی تێدا كه‌ پێشتر یارییانه‌ بۆ ریال مه‌درید كردووه‌

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له‌ بارسێلۆنا، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ بژارده‌كانی بۆ به‌هێزكردنی هێڵی به‌رگری ده‌ستنیشان كردووه‌ و له‌ نێوان 11 یاریزانی به‌ربژێر، له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ یه‌كێكیان ده‌گوازێته‌وه‌.

پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌هۆی پێكانی ئۆمتیتی و ڤێرمایلین و داكشانی ئاستی جیرارد پیكێ بارسێلۆنا له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بڕیاری داوه‌ یاریزانێك بۆ هێڵی به‌رگری بگوازێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، بارسا لیستێكی به‌رگریكارانی ئاماده‌ كردووه‌، له‌ نێویاندا كلیپه‌ر پێپی به‌رگریكاری پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای یانه‌ی بێشكتاشی تێدایه‌ كه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ 35 ساڵ.

له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی رائول ئالبیۆلی ته‌مه‌ن 32 ساڵ هاتووه‌ كه‌ پێشتر یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه‌ و ئێستاش له‌ ریزه‌كانی ناپۆلی یاری ده‌كات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی به‌رگریكاره‌كانی دیكه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بارسێلۆنا به‌ نیازه‌ یه‌كێكیان بگوازێته‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ (عادل رامی، مه‌هدی بن عه‌تییه‌، سۆبۆتیچ، داڤید لویز، دانتی، ڤیدا، كۆلۆدزیچاك، هۆڤیدیس و چۆرلوكا).