هێزێكى هاوبه‌شى هه‌سه‌ده‌ و سوپاى ئه‌مه‌ريكا چاودێرى‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و توركيا ده‌كه‌ن

هەسەدە و سوپای ئەمریکا مەفرەزەی هاوبەشیان بۆ سووڕانەوە و لەو ناوچانە و پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كان پێکهێناوە

K24 – قاميشلۆ:

مەفرەزەیەکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە لەسەر سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا سووڕانەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رايگه‌ياند، مەفرەزەیەکی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هەسەدە لە سنووری ناوچەکانی دربێسی و سەرێکانی سووڕانەوە.

بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای کوردستان، هەسەدە و سوپای ئەمریکا مەفرەزەی هاوبەشیان بۆ سووڕانەوە و لەو ناوچانە و پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كان پێکهێناوە.