یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق كۆتایی هات
هه‌ولێر بووه یه‌كه‌مین یانه كه ئه‌م وه‌رزه خاڵێك له‌م یانه‌یه وه‌ربگرێت
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌فتی میسان به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، به‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر بووه یه‌كه‌مین یانه له‌م وه‌رزه بتوانێت خاڵێك له نه‌فتی میسان وه‌ربگرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسانی كرد، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و به یه‌كسانی خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی قورس بوو، ئه‌گه‌رچی زۆریش له سه‌ركه‌وتن نزیك بوو، چونكه پێش یارییه‌كه نه‌فتیه میسان لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتبوو.
نه‌فتی میسان پێش یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر 4 یاری كرد بوو، هه‌ر 4 یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه و به 12 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه خاڵێكی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له ده‌ستدا.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه 6 یاری كردووه، 2 بردنه‌وه، 3 یه‌كسانبوون و شكستێكی هه‌یه و بووه خاوه‌نی 9 خاڵ.
ئه‌م یارییه بووه دووه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و نه‌فتی میسان له مێژووی خولی نایاب عێراق، دوایینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه له ناوه‌راستی 2014 بوو كاتێك یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، ئه‌وكات گۆڵه‌كانی هه‌ولێر سه‌عد عه‌بدولئه‌میر و ئه‌مجه‌د رازی تۆماریان كرد.