مەریەم قازی چیرۆكنووسی کورد كۆچی دوایی كرد
K24 – ههولێر:
مریەم قازی چالاكوانی مەدەنی و چیرۆكنووسی رۆژھەڵاتی كوردستان لە شاری مەھاباد كۆچی دوایی كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، مریەم قازی چالاكوانی مەدەنی و چیرۆك نووسی رۆژھەڵاتی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ناڵاندنی بە دەست نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
مریەم قازی دانیشتووی شاری مەھابادەو لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەدە، پسپۆر لەبواری ئەدەبیات و چیرۆكنووس بوو، بۆ ماوەی 7 ساڵیش وەكو نووسەری كەناڵی تەلەفزیۆنی مەھاباد كاری كردووە. بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری مەھاباد و لە گۆڕستانی ئەدیبان بەخاك بسپێردرێت.
ئەو خانمە نووسەرە، لە رێگای چیرۆک و نووسینەکانی پەی بە ئازاری گەلەکەی بردووە و هەوڵیداوە کێشە و بەدبەختییەکانی کورد لە رێگای چیرۆک و نووسینەکانی بەدونیا بگەیەنێت.