توركیا داوای بهشداریهكی بههێزی كورد له حكوومهتی عێراق دهكات
"ھەرێمی كوردستان بەشێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا"
K24 - ھەولێر
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق فاتیح یڵدز، بەشداری بەهێزی کوردی لە حکوومەتی عێراقدا بە گرینگ دەزانێت و ئاشکراشی کرد تورکیا نیازی وایە لە نزیکترین کاتدا دەروازەیەکی دیکەی سنووری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەرێمی كوردستان بەشێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا، هەرچەند پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێم و بەغدا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت هێندە لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کۆبوومەوە، ئێستا بەغدا و هەولێر لە قۆناخی درووستکردنی حکوومەتی نوێن، بهشداریی بههێزی ههرێمی كوردستانی له پرۆسهی سیاسیی عێراق و كابینهی نوێی حكوومهتی عێراقدا و چارهسهركردنی كێشهكانی ههولێرـبهغداى له چوارچێوهی دهستووردا به پێویست دەزانم".
گوتیشی: "دەچمە هەر شارێك داوام لێدەکرێت کونسوڵخانەیەك بکەینەوە، لە بەرنامەی 100 رۆژەی حکوومەتی تورکیایە کونسوڵخانەکانی بەسرە و مووسڵ دووبارە بکەینەوە، دواتر لە کەرکووکیش نوێنەرایەتییەك دەکەینەوە، بەڵام مەرج نییە کونسوڵخانە بێت، رەنگە تەنها سەنتەرێکی پێدانی ڤیزا بکەینەو، پلانمان وایە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەروازەی دووەمی سنووری بکەینەوە".
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، زۆر دڵگرانین لەوەی پەکەکە لە شنگال ماوە، کێشەی ئیمە ناو نییە، ئێمە پێمانوایە یەبەشە پەکەکەیە و تەواو لەوە دڵنیاین و لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەشدا هەرگیز دوودڵ نابین".
331 کیلۆمەتر درێژایی سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیایە ئەمە وا دەکات هەرێمی کوردستان گرینگترین ئەڵقەی پەیوەندیی ئەنکەرە بێ بە تەواوی عێراقەوە.
ھ.م