یەكێتی چاوەڕێی پارتی دەكات
"ھیواخوازین پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی بەھێزتربن"
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سلێمانی- ھەڵەبجە كرد، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی پێكھێنانی حكوومەت یەكێتی چاوەڕێی شاندی پارتی دەكات.
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی وادەی كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی سەعدی پیرە گوتی: "رەنگە دواكەوتنی گفتوگۆكان بەشێكی پەیوەندیی بە یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەوە ھەبووبێت، چونكە زۆر لەمێژنییە ئەنجوومەنی دادوەری ئەنجامەكانی پەسندكردووە. ئێستا ھەردوولا بۆ كۆبوونەوە ئامادەیین و وەك یەكێتی چاوەڕێی پارتی دەكەین و پارتیش یەكێتی ئاگاداركردووەتەوە كە لیژنەیەكیان بۆ سەردان و گفتوگۆكردن ئامادەكردووە، لە ماوەیەكی نزیكدا گفتوگۆكان دەست پێدەكەن".
عارف تەیفور، لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند: "ھیواخوازین كە پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەھێزتربێت".
گوتیشی: "لەگەڵ یەکێتی حکوومەت پێکدەهێنین و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش بۆ بەشداربوون لە کابینەی داهاتووی حکوومەت گفتوگۆ دەکەین".
راشیگەیاند: "لە کابینەی ئێستای حکوومەت بەشێك لەو لایەنانەی لە حکوومەت بەشداربوون، لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە داعش، پارتی و یەکێتیان بە تەنیا جێهێشت و لە حکوومەت هاتنەدەرەوە".
ھ.م