سبه‌ى نوێنه‌ران متمانه‌ به‌ وه‌زيره‌ نوێيه‌كانى حكومه‌ت ده‌ده‌ن

تا ئێستا رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکان لەسەر ناوی كاندیدەكان روون نیە

K24 – هه‌ولێر:

بۆ پڕكردنەوەی پۆستی ئەو ھەشت وەزارەتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی، بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.

بڕياره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرۆسەی دەنگدان لە سەر ناوی كانديدى ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ بكرێت.

هاوكات تا ئێستا رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکان لەسەر ناوی كاندیدەكان روون نیە و شیعەکان لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری یەكلانەبوونەتەوە.