هه‌ولێر ئه‌وانه كۆ ده‌كاته‌وه كه به‌ر له 100 ساڵ یه‌كتریان ده‌كوشت
ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی چالاكییه‌ك له هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی یه‌كه‌می جیهانی، کونسوڵخانەی فەرەنسا لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، بە هاوکاری زانکۆی سەڵاحەدین چالاکیەکیان سازکرد.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "ئاشتی و دانوستان تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە نێوان وڵاتان".
چالاكییه‌كه به هاوكاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدرا و تێیدا به‌ڵگه فیلمێك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌و جه‌نگه پێشكه‌شكرا.
ئامانج له‌و چالاكییه بۆ ئه‌وه بوو، چیتر ناكۆكی و كاره‌ساته‌كانی مێژوو له‌و وڵاتانه دووباره نه‌بنه‌وه، كه له‌دژی یه‌كتر ده‌جه‌نگان و، له‌جیاتی ئه‌وه گرنگی به دۆستایه‌تی بده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 100 ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا تێپه‌ڕی و له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌و یاده به ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر كرایه‌وه و رێوڕه‌سمی جیاواز به‌و بۆنه‌یه‌وه سازكران.
H.B