وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
پۆڵه‌ندا داوای پێکەوە گونجان و رێککەوتن لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، دۆمینیک موشاو، تایبەت بە کوردستان24 رايگه‌ياند، پۆڵه‌ندا چاوی لەوەیە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بۆ کاروباری هاوکارییەکان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات.
کونسوڵی پۆڵەندا گوتیشی: وڵاتەکەی دەیەوێت هەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت و لە پێناو ئەوەشدا داوای پێکەوە گونجان و رێککەوتن لە لایەنە سیاسییەکان دەکات.
کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، دۆمینیک موشاو، گوتيشى: ئێمە و هەرێمی کوردستان لە چەند بوارێکی جیاوازدا هەماهەنگی و هاوکاریمان هەیە، گرنگترین بوار ئەوەیە، کە ئێمە گرنگی تایبەتیمان داوەتە بواری پەروەردە و فێرکردن، ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری کورد لە پۆڵەندا دەخوێنن، لەڕووی هاوکارییەکانی دیکەشەوە ئێمە هاوکاری هەرێم دەکەین لەڕووی گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان، نەک تەنيا ئاوارە ناوخۆییەکان، بەڵکو په‌نابه‌رانى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش بۆ نموونە ئەو سووریانەی، کە لە هەرێمی کوردستانن.