سه‌عدى پيره: به‌شدارى پارتى و يه‌كێتى به‌يه‌كه‌وه ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ئاسايش له ناوچه‌كه
نابێت جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌بيعه‌تى شوتى هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24، رايگه‌ياند، به‌شدارى يه‌كێتى ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ئاسايش له ناوچه‌كه.
سه‌عدى پيره له باره‌ى هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، يه‌كێتى و پارتى ئه‌زموونێكى دوورودرێژى باش و خراپيان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه و ئێمه يه‌كترمان به‌جێ نه‌هێشتووه و به‌يه‌كه‌وه شه‌ڕى داعشمان كردووه و به‌رپرسياريمان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
گوتيشى: راسته ژماره‌ى كورسى له پێكهێنانى كابينه‌ى حكومه‌ت كاريگه‌رى هه‌يه، به‌ڵام هێز و هێزى ئابووريش كه يه‌كێتى هه‌يه‌تى كاريگه‌رى هه‌يه.
گوته‌بێژى يه‌كێتى ره‌تيكرده‌وه، كابينه‌ى داهاتوو بنكه فراوان بێت و گوتى: ئێمه هێڵى سوور و ڤيتۆمان له‌سه‌ر به‌شداريكردنى هيچ لايه‌ك نييه و له سه‌ر كارنامه‌ى حوكمڕانى گفتوگۆ ده‌كه‌ين و كار بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ين. ئێمه پێمان باشه حكومه‌تێكى به‌هێز درووست بكرێت و بتوانێت خزمه‌ت بكات.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆى ناڕه‌سمى پارتى و يه‌كێتى بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێ، سه‌عدى پيره ره‌تيكرده‌وه به نهێنى هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان كردبێت و گوتى: ئێمه به‌يه‌كه‌وه‌ين له حكومه‌ت و راسته له باره‌ى به‌غداوه كه‌مێك ساردى له نيوانمان درووست بوو، به‌ڵام ئه‌وه بووه مێژوو و به‌شدارى يه‌كێتى و پارتى به‌يه‌كه‌وه له حكومه‌تدا ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ئاسايشى ناوچه‌كه. خه‌ڵكيش ده‌نگى بۆ ئه‌وه داوه و ئه‌وه‌ى ده‌وێت.
بۆ پرسى كه‌ركووكيش، سه‌عدى پيره رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌و پرسه به‌جێبهێڵين بۆ كه‌ركووكييه‌كان و ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌كيش هه‌بێت پێمان خۆشه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى چاره‌سه‌رى بكه‌ين، به‌ڵام پۆستى پارێزگارى شاره‌كه په‌يوه‌ندى نييه به كابينه‌ى حكومه‌ته‌وه.
گوته‌بێژى يه‌كێتى روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت كابينه‌ى حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌كرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى بكرێنه‌وه يه‌ك و پێويست ناكات حكومه‌ت دوو جێگرى هه‌بێت.
له باره‌ى دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت، سه‌عدى پيره گوتى: ده‌مانه‌وێت كه‌سێك ببێته جێگر، كه خاوه‌ن سه‌قامگيرى سياسى خۆى بێت، نه‌ك ته‌بيعه‌تى شوتى هه‌بێت و ده‌ره‌وه‌ى سه‌وز و ناوه‌وه‌ى سوور بێت.
ئاشكراشيكرد، يه‌كێتى كانديدى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران هه‌يه و ناوه‌كه‌ى ئاماده‌يه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ناوه‌كه‌ى رابگه‌يه‌نن.
سه‌عدى پيره باسى له پرسى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى عێراقيشى كرد و به (بودجه‌ى سزا) ناوبرد و گوتى: له سه‌رده‌مى پرۆگرامى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان (نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك) پشكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌دا 13 بوو، كه هيچ بڕه پاره‌يه‌كى وه‌ك بودجه‌ى سيادى و حاكيمه لێ ده‌رنه‌ده‌هێنرا و ژماره‌ى دانيشتووانى هه‌رێم وه‌ك ئێستا نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كراوه‌ته سه‌دا 12 كه ئه‌وه سته‌مه له كورد ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر به رێژه‌ى كورديش بێت له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كورد له سه‌دا 18ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌يه.